Supporters of ousted President Mohamed Morsi attend Friday prayer at Nasr City, where protesters have installed their camp and hold daily rallies in Cairo, July 26, 2013.
سه‌رۆکی شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئهورکی چاودێری له سوریا جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبێرت موود گوتوویه‌تی ڕه‌وشی توندوتیژی له سوریا گه‌یشتۆته ئاستێکی بێ پێشینه و ده‌بێت ئاگربه‌ست جێبه‌جی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی تیمه چاودێریه‌که‌ی که چه‌کدار نییه بتوانێت ده‌ست به ئه‌رکه‌که‌ی بکاته‌وه که مانگی ڕابردوو ڕاگیرا.
به‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی هه‌ینی فه‌ره‌نسا مێوانداری نزیکه‌ی 100 شاندی کرد بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆستانی سوریا که ڕوسیا و چین به‌شداریان تێدا نه‌کرد.
دکتۆر محمود عه‌باس نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان بنکه له ته‌کساس له وتووێژێکدا له گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی به‌شداری نه‌کردنی روسیا و چین له کۆبوونه‌وه‌که‌ی فه‌ره‌نسا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که روسیا و چین به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری خۆیان وه‌به‌ر چاودهگرن.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له گه‌ڵ دکتۆر محمود عه‌باس 6 ی حه‌وتی 2012