سەرۆکی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا دەڵێت ئێران چەکی پـێشکەوتوو و مەترسیدار بۆ سوریا دەگوێزێتەوە.
جەنەڕاڵ جوزێف ڤۆتێل ئەمڕۆ پـێنجشەممە بۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی وڵاتەکەی نیگەرانە لە زیادبوونی هەژمونی تاران لە سوریا و عێراق. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئێران بەردەوامە لە چالاکیـیە تێرۆرستیـیەکانی لە چەندان شوێنی ناوچەکە.
گوتیشی هێزەکانی ئەمەریکا کاردانەوەیان دەبێت ئەگەربێت و کردارەکانی ئێران ببنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی و بەرژەوەندی ئەمەریکایـیەکاندا.
هەروەها باسی لە مەسەلەی پـێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-300 ی ڕووسیایی بە سوریا کرد و گوتی ئەمە مەترسی بۆ سەر هاتوچۆی ئاسمانی سیڤیلی دروستدەکات و هەروەها یارمەتی ئێران دەدات لە جموجۆڵەکانی لە سوریا.