Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئێران دەڵێت سزاکانی ئەمەریکا بەسەر وڵاتەکەی کاریگەری دەبێت


جێگری سەرۆکی ئێران دەڵێت سزاکانی ئەمەریکا زیان بە ئابوری وڵاتەکەی دەگەیەنێت، وە بەڵێنی دا ئێران چەندە بتوانێت نەوت بفرۆشێت و بانکەکانی بپارێزێت.

ئسحاق جیهانگیری ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا لە ئەسفەهان گوتی"بە هەڵەدا دەچین ئەگەر پـێمان وابێت شەڕی ئابوری ئەمەریکا لە دژی ئێران کاریگەری نابێت."

گوتیشی ئەمەریکا کاردەکات بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بهێنێتە سەر سفر و هەوڵ دەدات هیچ کاڵایەکی دیکەی ئێران هەناردەی دەرەوە نەکرێت. باسی لەوەش کرد واشنتن هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فشاری ئابوریـیەوە شەقامی ئێرانی بجوڵێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران و بانکی ناوەندی ڕێوشوێنی پـێویستیان گرتووەتەبەر بۆ کارئاسانی لە پـرۆسە بانکیـیەکانی وڵاتەکە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

جێی ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ لە مانگی پـێنج 12 مەرجی سەرەکی بۆ ئێران دانا بۆ لابردنی سزاکانی سەری، ئەگەربێت و جێبەجێـیان نەکات، ئەوا قورسترین سزای بەسەردا دەسەپـێنێت.

XS
SM
MD
LG