زریان و گەردەلولی بەهێزی مایکڵ گەیشتە وشکانیـیەکانی ئەمەریکا و لە ئێستادا بەسەر ناوچەکانی مەکسیکۆ بیچ و پەنەما ستی ویلایەتی فلۆریدا تێپەڕدەبێت.
دەزگای نیشتمانی ئەمەریکا بۆ چاودێری زریان و گەردەلول پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی خۆجێی ڕایگەیاند زریانەکە هێندە بەهێزە و لە ئاستی پلە چوارە و خێرایی گەردەلولەکەی نزیکەی 250 کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدایە و بە خێرایی 30 کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدا بەرەو ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەجوڵێت.
کاربەدەستان دەڵێن زریانەکە وەها دەکات لە هەندێک ناوچە شەپۆلی ئاو بۆ بەرزایی 4 مەتر بەرزببێتەوە و 30 سانتیمەتر باران ببارێت.
پـێشتر سەدان هەزار کەس لەو ناوچانە لە مەترسی بەهێزی زریانەکە ئاگادارکرانەوە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشتووە و ڕوویان لە ناوچەکانی دور لە زریانەکە کردووە.
ڤیدیۆکانی لە ڕێگەی کەناڵ و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراونەتەوە نیشانی دەدەن لە ئێستاوە زیانێکی زۆری بەو ناوچانە گەیاندووە کە بەسەریان تێپەڕیوە.