گوتەبێژی حکومەتی تورکیا ناڕەزایی توندی لە بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی دادگایەکی چیک بۆ ئازادکردنی ساڵح موسلیم دەربڕی و دەڵێت ئەمە پشتیوانیەکی ڕوونە لە تێرۆرزم.
بەکر بوزداغ کە بۆخۆشی جێگری سەرۆک وەزیرە، گوتیشی ئەم جۆرە بڕیارانە بۆ ئەنکەرە جێی سەرسوڕمان نیـن، چونکە هەموو لایەک لە تێڕوانینی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە تورکیا ئاگادارن و هەروەها لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ چالاکیـیە تێرۆرستیـیەکانی تورکیا دەکەنە ئامانج.
پاشان پـرسیاری کرد و گوتی" کاتێک قوربانیانی تێرۆر هاوڵاتی تورک یان موسڵمان دەبن، ئایا بکوژانیان تێرۆرست نین؟ ئایا مەرجە بۆ ئەوەی ڕێکخراوێک بە تێرۆرست دابنرێت دەبێت هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا یان ئەمەریکا بکاتە ئامانج؟"
لە لایەکی دیکە باڵیۆزی تورکیا لە چیک مەخابەنی خۆی لە بارەی بڕیاری دادگاکە دەربڕی و بە کەناڵی خەبەر تورکی وڵاتەکەی گوت ئەم بڕیارە خزمەتی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و براگ ناکات.