Accessibility links

ترامپ لێدوانەکانی ماکرۆن لە بارەی ناتۆ بە سووکایەتیـیەکی گەورە ناودێردەکات


سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لە هاوتا فەڕەنسایـیەکەی گرت و گوتی ئەو لێدوانەی ماکرۆن لە بارەی ناتۆ کە گوتبووی "لە حاڵەتی مەرگی مێشکدایە"، سووکایەتیـیەکی گەورەیە بە ئەندامانی ناتۆ.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ سێشەممە لە لەندەن گوتی هاوپەیمانێتی ناتۆ کاری زۆر باش دەکات وە لێدوانەکانی ماکرۆن لە دژی ئەم هاوپەیمانێتیـیە سووکایەتیـیەکی گەورەیە وە پـڕە لە ڕق و کینە لە بەرامبەر 28 وڵاتی ئەندامی ناتۆ.

گوتیشی هیچ وڵاتێک لە فەڕەنسا زیاتر پـێویستی بە ناتۆ نیـیە.

بڕیارە ئەمڕۆ ترامپ و ماکرۆن لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ناتۆ لە لەندەن کۆببنەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا جگە لە مەسەلەکانی پەیوەست بە ناتۆ، ڕەخنەی دیکەی لە فەڕەنسا هەیە، لەوانە سەپاندنی باج بەسەر کۆمپانیا ئەمەریکایـیەکانی وەکو گوگڵ، ئەپڵ، فەیسبوک، ئەمازۆن.

ڕۆبەرت لایتزەر نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا دوێنێ دووشەممە لە بەرامبەر ئەو سەپاندنەی باجە لەلایەن فەڕەنساوە، داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد بە بەهای 2.4 ملیار دۆلار گومرگی زیاتر بخاتە سەر بەرهەمەکانی لە فەڕەنساوە هەناردەی ئەمەریکا دەکرێن.

XS
SM
MD
LG