ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و ئاماده‌یه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما وتووێژ بکات و هه‌ر یه‌که‌یان با ڕێـگه‌چاره‌کانی خۆی بۆ کێشه جیهانیـیه‌کان بخاته ڕوو و پاشـان سه‌یر بکرێت تا بزانرێت ڕێـگه‌چاره‌ی که‌میان باشـتره.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ری ده‌زگا نه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی ڕاگه‌یاند و میدیا له که‌نه‌دا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م پـێشـنیاره‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد شـتێـکی نوێ نیـیه و پـێشـتریش وه‌کو تاکتیکێـک له هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی سیاسی خۆیدا به‌کاری هێناوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:40 خوله‌كه.