ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی جیهانی Human Rights Watch له ڕاپـۆرتێـکیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له سه‌دا 73 ی مێینه له کوردسـتانی عێراقدا خه‌ته‌نه‌کراون. داواشی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کرد کار بۆ ڕاگرتنی ئه‌م دیارده‌یه بکات.
دکتۆر تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروسـتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز ده‌ڵێت ڕێـکخراوی ناوبراو به خۆیان گوتووه توێژینه‌وه‌یه‌کیان له ناوچه‌ی گه‌رمیان کردووه و بۆیان ده‌رکه‌وتووه له سه‌دا 30 تا 37 ی ئه‌و مێـینانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌روو 22 سـاڵه‌وه‌یه خه‌ته‌نه‌کراون. ده‌شڵێت گوتویانه له لایه‌ن ژنی نه‌خوێنده‌واره‌وه کراون.
پاشـان دکتۆر تاهیر ده‌ڵێت خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی که ئه‌ویش دکتۆری تایبه‌تی نه‌خۆشیـیه‌کانی ژنان و منداڵبوونه یه‌ک کێشه‌ی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه‌یان به‌دی نه‌کردووه.
دکتۆر تاهیر ده‌شڵێت ئه‌و چ وه‌ک دکتۆرێـک و چ وه‌ک وه‌زیری ته‌ندروسـتی هه‌رێمی کوردسـتان و چ وه‌ک مرۆڤێـک له‌گه‌ڵ خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه‌دا نیـیه و سه‌رزه‌نشتیشی ده‌کات و به پـێشێـلکردنێـکی مافه‌کانی ژنانی داده‌نێت.
له کۆتایـیدا دکتۆر تاهیر ده‌ڵێت بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشـیاری ته‌ندروسـتی و ڕێـنمایی ئاینی باشترین ڕێـگه‌چاره‌یه بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌م دیارده‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:33 خوله‌كه.