Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵی کونترۆڵکردنی شارۆچکەی هەجینی ژێر دەستی داعش دەدەن


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش هەوڵ دەدەن شارۆچکەی هەجینی ژێر دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕزگاربکەن.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە هەواڵێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی لە پاش شەڕی قورس هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە چەند ناوچەیەکی نزیک شارۆچکەکە کۆنترۆڵبکەن و لە ئێستادا فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆردومانی داعش لە ناوچەکە دەکەن بە ئامانجی گەیاندنی زۆرترین زیانی گیانی بە داعش و ڕێگەخۆشبکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەکە.

پاشان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هێزێکی گەورەی لەشکری بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی ناوچەکە کردووە، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانە کە هێزێکی وەها گەورە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بچوک ڕەوانەبکرێت.

جێی ئاماژەیە شارۆچکەی هەجین دەکەوێتە سەر دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باکوری شاری بوکەمالەوە دورە.

XS
SM
MD
LG