شای ئیسپانیا بە سەردانێک گەیشتە عێراق و ئەمەش یەکەم جارە لە پاش زیاتر 40 ساڵ پاشایەکی ئیسپانیا سەردانی عێراق بکات.
شا فلیپی شەشەم ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە بەغدا و بە جلوبەرگی لەشکری لە فڕۆکەکە هاتە خوارێ و پاشان بەرەو بنکەیەکی لەشکری بەڕێکەوت و لەوێ چاویکەوت بە هێزێکی تایبەتی وڵاتەکەی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراقدان.
پاشان بە جلوبەرگی سیڤیلی بەرەو کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتی عێراق بەڕێکەوت و لەوێ لە لایەن بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق پـێشوازی لێکرا.
لەوەتای هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش پـێکهێنراوە، ئیسپانیا چەند سەد سەربازێکی هێزی تایبەتی لە عێراق هەیە بۆ یارمەتیدانی هێزە عێراقیـیەکان لە ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێناندا.
ساڵی 1978 خوان کارلۆس شای پـێشووی ئیسپانیا لەگەڵ شاژن سۆفیای هاوسەری سەردانی عێراقیان کرد و لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆکی ئەو سەردەمەی عێراق پـێشوازی لێکرا.
ڤیدیۆی پـێشوازیکردنی سەرۆکی عێراق لە شای ئیسپانیا