سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ئایا به‌و جۆره‌یه که چاوه‌رانی لێده‌کرا وه یاخود به پێچه‌وانه‌وه؟ ئایا له سیستمێکدا وه‌کو ئێران شیانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد هه‌یه؟
رۆژنامه‌وان و هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌ر له یاسای ده‌ستوری سۆران پاڵانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به گشتی نادیموکراتیکه وه له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا نادیموکراتیک بوون هه‌بوو وه رێگا نه‌درا به ئوپوزسیون وه به بیر‌و بۆچونی ئازاد وه به‌و لایه‌نانه‌ی که به‌رنامه‌ی تریان هه‌یه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بکه‌ن ئه‌مه خۆی له خۆیدا واتای هه‌ڵبژاردن به شیوه دیموکراتیه‌که‌ی پۆچه‌ڵ ده‌کاته‌وه، بۆیه به بروای من ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ر ده‌ر ئه‌نجامێکی هه‌بێت ئاکامه‌کانی نابێ دڵخۆشکه‌ر بێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:59 خوله‌که