Accessibility links

لە دوو هێرشی بزوتنەوەی شەباب لە سۆماڵ 12 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی سۆماڵ دەڵێن لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی گەورەی مەگادیشۆی پایتەخت بە لایەنی کەم 11 کەس گیانیان لەدەست داوە.

محەمەد حسێن ئەفسەری پـۆلیس لە مەگادیشۆ بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوتووە تەقینەوەکە لە بازاڕی حەمەروین بووە و زۆربەی قوربانیـیەکان لە ژێر داروپەردوی شوێنە وێرانبووەکانی بازاڕەکە دەرهێنراونەتەوە. گوتیشی جگە لە کوژراوەکان 10 کەسی برینداریش هەن.

بەر لە تەقینەوەکە لە هێرشێکی چەکداریشدا پـۆڵ ئەنتۆنیۆ فورمۆزا بەڕێوەبەری بەندەری بۆسایۆی باکوری سۆماڵ کوژرا، ناوبراو بۆ کۆمپانیەکی ئیماراتی کاری دەکرد. 3 کارمەندی دیکەی کۆمپانیاکەش لە هێرشەکەدا برینداربوون.

بزوتنەوەی شەبابی سەر بە قاعیدە بەرپـرسیارێتی خۆی لە هەردوو هێرشەکە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG