کاربەدەستێکی پـۆلیس لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەهۆی تەقەکردنێک لە ناوچەکەیان کەسێک کوژراوە و 5 کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێکیان ژنە.
ستیوارت ئێمرمەن، فەرماندەی پـۆلیس لە ناوچەی سێی واشنتن، شەوی پـێنجشەممە لەسەر هەینی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گوت ئەمشەو لە نزیکەی کاتژمێر 10 ی شەو تەلەفۆن بۆ پـۆلیس کرا کە تەقەکردنێک لە جادەی block of Columbia Rd NW1300 ڕوویداوە و پـۆلیسیش گەیشتووەتە شوێنەکە و بینیویانە شەش کەس پـێوە بوون کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە. گوتیشی ئەوەی گیانی لەدەستداوە پـیاوە.
باسی لەوەش کرد کە هێشتا هۆکاری تەقەکردنەکە نازانرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
دەزگاکانی ڕاگەیاند و خەڵکی دەستبەجێ ڤیدیۆی شوێنی ڕووداوەکەیان لە سۆشیال میدیاکان بڵاوکردەوە.