هه‌ندێ له ده‌زگاکانی میدیا بڵاویانکردۆته‌وه گوایه سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی به ڕۆژنامه‌ی میللیه‌تی تورکی ڕاگه‌یاندووه که سیاسه‌تی تورکیا له عێراق شـکستی هێناوه، چونکه سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌و که‌سانه نین که تورکیا ده‌یویستن.
شیروان شه‌میرانی شـاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و کاروباری سیاسی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و لێـدوانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی شێوه‌زاه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌که له ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی تورکیا گرتوویه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو سه‌باره‌ت به پـێـکهێنانی حکومه‌ت له عێراقدا. چونکه حکومه‌تی تورکیا به شـێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ پـشـتی لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ده‌گرت و ده‌یه‌ویست سه‌رانی ئه‌و لیسـته پـێـگه‌یه‌کی به‌هێزیان هه‌بێت له ناو حکومه‌تی داهاتووی عێراق، له‌وانه‌ش مام جه‌لال ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ئه‌و فشاره چڕ بکرێته‌وه بۆ لابردنی ئه‌و له پـۆسـتی سه‌رۆک کۆماری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:41 خوله‌كه.