کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی داوای ئازادکردنی هه‌ر دوو ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆن میر حوسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌روبی ده‌که‌ن، به‌ڵام حکومه‌تی ئێران نکۆڵی لێده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وانی نه‌گرتووه. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ر پێشێڵییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، شه‌هابی شێخی ڕۆژنامه‌وان له ئه‌ڵمانیا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئێران به‌م ڕه‌فتاره‌ی ویستی هه‌م خه‌ڵکی ناو خودی ئێران و هه‌میش کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاقی بکاته‌وه و بزانێت هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت . ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که ئێران ده‌یڵێت موسووی و که‌روبی نه‌گرتووه ئه‌مه درۆیه‌کی ڕژێمی ئێرانه .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:51 خوله‌كه.