پاش چه‌ندین مانگ له ئاگر به‌سی نێوان هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک ) و کوماری ئیسلامی ئێران دیسانه‌وه له ناوچه‌کانی کرماشان و هه‌ورامان پێکدادان هه‌بوه له نێوان هه‌ردولا و به‌پێ میدیاکان 6 له پاسداره‌کان کوژراون و چه‌ندینی تریش بریندار بونه.
شه‌مال به‌شیری به‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک ) له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێکومان ئێمه دوای ئاگر به‌سی هاوین که به ناوبژیوانی هێزه‌کانی باشوری کوردستان هاته ئاراوه تا ئه‌مرۆکه هه‌وڵمان داوه پابه‌ند بین به‌م ئاگر به‌سته و خۆ له‌هه‌ر چه‌شنه پێکدادانێک ببورین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م چالاکیه‌ی کردوه ئه‌مجاره‌یان دیسان سوپای پاسدارانی کوماری ئیسلامی ئێران بوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:00 خوله‌كه