ڕۆژی پێنچ شه‌ممه شاندی ئیئتلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی کۆبۆوه بو باس کردنی کاره‌کانی شانده‌که و هه‌ڵه‌کانی له گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان له ڕابردوو و تاوتوێکردنی به‌رنامه‌کانی داهاتوویان
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆکی لیستی گۆڕان له په‌ڕلامانی عێراقدا هه‌روه‌ها ئه‌ندامی شاندی لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان بۆ دانوستان له گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان له به‌غدا له وتووێژێک له گه‌ل هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشه‌که به‌گشتی و بۆ زانینی ئه‌وه‌ی که دۆخه سیاسییه‌که گه‌یشتۆته کوێ. هه‌روه‌ها گوتی بڕیاردرا شانده‌که بڕواته‌وه به‌غدا و زنجیره‌یه‌ک دیدار له گه‌ڵ کاندیده‌کان و سه‌رۆکی کوتله‌کان و بڕیار به‌ده‌سیه‌کان بکه‌ین.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا گوتی له گه‌رانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا ئه‌مجاره ده‌سپێشخه‌رییه‌ک سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:42 خوله‌که.