سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئێمه باسی ئه‌وه‌مان نه‌کردووه کام وه‌زیر ده‌گۆڕدرێت، وه به‌دڵنیایـیه‌وه وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران گۆڕانکارییه‌کان نایانگرێته‌وه.
ده‌شڵێت هه‌ندێ له وه‌زیره‌کان له چوارچێوه‌ی ڕیفۆرمکردنی حکومه‌ت ده‌گۆڕدرێن، زیاتریش ئه‌و وه‌زیرانه‌ن که په‌یوه‌ندیان به یه‌کێتییه‌وه هه‌یه و له چوار ساڵ زیاتره له پۆستی وه‌زیریدان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:37 خوله‌كه.