ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ ره‌زا مه‌نوچه‌هری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له دید و بۆچون و پێشبینیه‌کانی خۆی ده‌کات بۆ ساڵی 2012 سه‌باره‌ت به به‌شه‌کانی کوردستان." له ڕۆژهه‌ڵات گوشاری زۆرتر به‌سه‌ر هاوڵاتیان، به شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان، وه ساڵێکی قورس و سه‌ختیان له‌به‌ر ده‌مدایه .له باشور کێشه‌ی ناوچه دابراوه‌کان و کێشه ههڵپسراوهکان که به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناکرێن ئه‌گه‌ر خواستێکی به‌هێز نه‌بیت،وه سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌شلێت له‌وانه‌یه دژوار نه‌بێت و په‌ێوه‌ندی به رووداوه‌کانی ناوچه‌که و به‌شه‌کانی تری کوردستانه‌وه هه‌یه. له باکۆر خه‌بات چڕتر ده‌بێته‌وه له رووی جه‌ماوه‌ری ، په‌ڕله‌مانی، ڕاگه‌یاندن وه له بواری جۆره خه‌باتی سڤیلی و چاوه‌ڕوانی شه‌ری قورس و پێکدادان له نێوان ده‌وله‌تی تورکیا و پ.ک.ک ده‌کرێت. له ڕۆژئاوا گه‌شبینه به رووداوه‌کان و به ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:37 خولوکه
ره‌زا مه‌نوچه‌هری: پێشبینیه‌کان بۆ ساڵی 2012