Accessibility links

پارتەکانی ئۆپـۆزسیۆنی پاکستان نیگەران لە دەسەڵاتەکانی لەشکر لە میانەی هەڵبژاردنەکاندا


پارتەکانی ئۆپـۆزسیۆنی پاکستان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە زۆرەی دەدرێت بە یەکەکانی لەشکر لە میانەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.

دیمترا یوانۆ جێگری سەرۆکی شاندی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت زۆربەی ئەوانەی قسەیان لەگەڵدا کردوون نیگەرانی زۆری خۆیان لەم بارەیەوە نیشانداوە.

هەروەها تەڵعەت مەسعود کە جەنەڕاڵێکی خانەنشینە و ئێستا شیکەرەوەی کاروباری ئاسایشیـیە، بە فڕانس پـرێسی گوت هەرگیز پـێشتر بەم ئاستە لەشکر دەسەڵاتی نەدراوەتێ.

پـێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی پاکستان ڕایگەیاند ئەو یەکە لەشکریـیانەی ئەرکی پاراستنی پـرۆسەی دەنگدانەکەیان لەسەرشان دەبێت، دەسەڵاتیان دراوەتێ بڕیار بدەن سزای هەر کەسێک بدەن لە ناو بنکەکانی دەنگدان کاری نایاسایی بکات.

بەپـێی پـلانە ئاسایشیـیەکەی بۆ پـرۆسەی دەنگدانەکە دانراوە، زیاتر لە 370 هەزار سەرباز لە سەرانسەری وڵاتەکە بڵاودەکرێنەوە، ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی دەنگدان ئەو هەموو سەربازە بە وڵاتەکەدا بڵاوبکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG