ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و پاش 23 سـاڵ له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها 8 سـاڵ له ڕزگارکردنی عێراق، په‌رله‌مانی عێراق به تێـکڕای ده‌نگ ئه‌و تاوانه‌ی به جینۆسـاید ناسـاند.
سه‌ره‌تا به‌هۆی وتاره‌کانی په‌یوه‌ست به نائارامیـیه‌کانی به‌حره‌ینه‌وه خه‌ریک بوو پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که بۆ کاتێـکی نادیار دوابخرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر سووربوونی په‌رله‌مانتار ئوسامه جه‌میل و پـشـتیوانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ پێشـنیاره‌که‌ی، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری دا ده‌نگدانه‌که به‌ڕێوه‌بچێت.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم، ئوسامه جه‌میل ده‌ڵێت به‌م بڕیاره کێشه‌که له سـنوری نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه هاته ده‌رێ و بوو به کێشه‌یه‌کی عێراقی و پاشـان ده‌بێت به کێشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی و جیهانی و ده‌چێته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ده‌کرێت و سووده‌که‌ی بۆ خه‌ڵـکی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه ده‌بێت که ڕه‌نگه له داهاتوودا قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:39 خوله‌كه.