Accessibility links

سەڵتەنەتی عومان هەوڵی ناوبژیوانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدات


یوسف بن عەلەوی بن عەبدوڵڵا، وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان
یوسف بن عەلەوی بن عەبدوڵڵا، وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان

وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنی دیکە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەن.

یوسف بن عەلەوی بن عەبدوڵڵا لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط) ئەمەی ئاشکراکردووە و گوتویەتی هەوڵێکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە دەدەن و لە ئێستادا پەیوەندیەکی چڕی بۆ ئەنجام دەدەن. داواشی کرد کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ عوماندا بەشداری بکات تاوەکو ڕێگری بکەن لە هەڵگیرساندنی شەڕ.

هۆشداریشی دا کە ئەگەربێت و شەڕ هەڵبگیرسێت ڕەنگە زیان بە تەواوی جیهان بکەوێت. گوتیشی هەردوو لایەنی ئەمەریکایی و ئێرانی درک بە مەترسی دۆخەکە دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی عومان هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و لەسەر تویتەرەکەی بڵاویکردەوە.

یوسف بن عەلەوی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە ڕێگەی بۆ لەندەن، لە تاران وەستا و لەوێ لەگەڵ جەواد زەریف، هاوتا ئێرانیـیەکەی کۆبووەوە.

سەڵتەنەتی عومان پەیوەندی باشی لەگەڵ هەریەک لە ئەمەریکا و ئێران هەیە و لە ڕابردووش ڕۆڵی گرنگی بینیبوو لە گەیشتن بە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە، ئەوەی لە مانگی حەوتی ساڵی 2015 لە ڤیەننا مۆرکرا لە نێوان ئێران و کۆمەڵی نێودەوڵەتی.

XS
SM
MD
LG