کۆمه‌ڵێک له چالاکوانی کورد له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له شاری ستراسبۆرگ بۆ ماوه‌ی هه‌فت رۆژه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن گرتوه بۆ بێزاری ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به پێشلکاریه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و ئێران و به‌شه‌کانی تری کوردستان دژ به گه‌لی کورد.
نیگار عینایه‌تی چالاکی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " هۆکاری مانگرتنه‌که چه‌ند خاڵێکی له خۆ ده‌گرێت سه‌ره‌تا ره‌وشی باری رامیاری ئێستا له کوردستاندا به تاێبه‌تی له باکوری کوردستان که ده‌بینین رێبازێکی دان پێنهنان و سرینه‌وه له سه‌ر گه‌له‌که‌مان به شێوازێکی زۆر توند به‌رێوه ده‌چێت که ده‌بینین له‌م هێرشه‌دا زۆرتر له 9 هه‌زار مرۆڤ به پێشه‌نگایه‌تی په‌رله‌مانتاران، شارداران و چالاکانی مافی مرۆڤ له باکۆری کوردستان زیندانی کراوون، هه‌ر وه‌ها ره‌وش و بار‌و دۆخی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به تاێبه‌تی ئێران که ده‌بینین هه‌ر رۆژ که له ئێران‌دا ده‌چێت سزای له سێداره‌دان به سهرچالاکواناندادهسهپێت و هه‌ر وه‌ها به‌رامبه‌ر به‌و فیشار و گوشاره‌ی که به‌سه‌ر ئۆجه‌لان دا هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:10 خوله‌که