مراد ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ئامانجی ڕژێمی ئێران له ڕووداوه‌که‌ی سنه ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه‌یه که کوردستان جارێکی دیکه به‌ره‌و به له‌شکر کردن به‌رێت، فشار و زه‌خت و زۆری زیاتر بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان بهێنێت
مراد ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت کاربادهستانی ئێران یه‌ک ده‌ست نین. جا بۆ توانا و ده‌سته‌باڵایی خۆیان هه‌ر یه‌که‌ی ده‌یه‌وێت سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی که چ له ناوخۆی وڵات چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا به‌سه‌ر باڵه‌که‌ی دیکه‌دا زاڵ بێت. جا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی لوبنان ده‌کات.
مراد ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حزبی دێموکراتی کوردستان له ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له سه‌ر رووداوه‌که‌ی ئه‌م دووایه‌ی ناو شاری سنه‌ی کوردستانی ئێران گوتی ئامانجی ڕژێمی ئێران له ڕووداوه‌که‌ی شاری سنه ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه‌یه که کوردستان جارێکی دیکه به‌ره‌و به له‌شکر کردن به‌رێت، فشار و زه‌خت و زۆری زیاتر بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان بهێنێت و هه‌وڵ بدات ڕه‌شبگیرییه‌کی زیاتر بکات بۆ بڵاهکردنهوهی ترس و تۆقاندن هه‌روه‌ها هێزیکی زیاتر بۆ سه‌رکوت کردنی خه‌لکی کوردستان بهێنێته‌وه دی.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی 8:26 خوله‌كه.