سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد وه‌زیری ده‌ره‌وه منوچههر موته‌کی له پۆسته‌که‌ی لادا و هاوپه‌یمانێکی نزیکی خۆی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی به‌رپرسی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌که‌ی له شوێن ئه‌و دانا، ئه‌مه له‌و کاته ڕویدا که ئاغای موته‌کی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.
محییه‌دین پاڵانی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌گه‌ر سه‌رۆک ئهحمهدینهژاد بۆ لادانی موته‌کی له پۆسته‌که‌ی بیانوی ئه‌وه بهینێته‌وه که وه‌زیری ده‌ره‌وه موته‌کی له ئه‌رکه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، دیاره له به‌ر کاریگه‌ری سیاسه‌ته‌کانی ئهحمهدینهژد بووه که نه‌یتوانیوه سهرکهوتووببێت. محییه‌دین ده‌شڵێت بێگومان سیاسه‌ته گشتییه‌کانی ئێران و ئه‌و ئایدیۆڵۆژییهی که به شێوه‌یه‌ک به سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زاڵه ڕێگا نادات هیچ دیپلۆماتێک سه‌رکه‌وتووبێت، ئه‌لبه‌ته منوچههر موته‌کی بۆ خۆی یه‌کێک له کارمه‌ندان و یه‌کێک له باوهرکهرانی ئه‌و ئایدیۆڵۆژییهیه که ده‌یه‌وێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌رێوه‌ی ببات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:48 خولوکه.