دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک لایه‌نی کوردی هیچ به‌رنامه‌مان نیـیه و عاده‌تمان نیـیه به‌رنامه دابنێن و پێشبینی پـێشـهاته‌کان بکه‌ین. ده‌شڵێت کاتێـک شتێك ڕوو ده‌دات ئه‌و کاته ده‌که‌وینه په‌له‌په‌ل بۆ ئه‌وه‌ی چی بکه‌ین و چی نه‌که‌ین.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سیاسه‌تکاری کورد ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و لیستی مالکی و عه‌للاوی له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌ت رێک‌بکه‌ون ئه‌وا ده‌وری هه‌رێمی کوردستان که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها هێزیشیان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت و بۆ فه‌رزکردنی مه‌رجه‌کانی خۆیان لاواز ده‌بێت، چونکه ئه‌و کاته ئه‌و دوو لیسته به ئاسانی زۆربه‌یه‌کی چاک له ناو په‌رله‌ماندا دروست ده‌که‌ن و هیچ پێویستیشیان به هیچ لایه‌نی دیکه‌ش نابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه.