دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی هه‌ینی له شـاری هه‌ولێر به‌شـداری له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا کرد له‌سه‌ر ڕه‌وشی میدیا و نیگه‌رانیـیه‌کانی پاراستنی میدیا که له لایه‌ن IWPR و IREX سـازده‌کرێت.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر مه‌حمود عوسمان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک که‌سـانی سه‌ر به میدیای عێراقی و بیانی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق و کوردسـتان و مامۆسـتایانی زانکۆ تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن.
دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت له کۆنفراسه‌که‌دا باس له‌وه ده‌کرێت که‌وا حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر میدیادا توندوتیژه و هه‌روه‌ها گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که حکومه‌تی عێراق به‌ره‌و مه‌رکه‌زیـیه‌ت ده‌ڕوات له ڕووی ئابوری و ڕاگه‌یاندن و سیاسیـیه‌وه.
پاشـان دکتۆر مه‌حمود باس له هۆکاری لێـدوانێـکی سه‌باره‌ت به سووتاندنی بنکه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی نالیا ده‌کات که تیایدا گوتبووی من له جێـگه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان یان کاربه‌ده‌سـتێـکی دیکه به‌رپـرس له‌و مه‌سه‌لانه بوومایه ده‌ستم له کارده‌کێشـایه‌وه، ده‌ڵێت کاتێـک ئه‌و سه‌ردانی که‌ناڵه‌که‌ی کردووه حاڵه‌تێـکی سه‌یری به‌دی کردووه، ئه‌ویش که به‌و شێوه‌یه سوتێنراوه و لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه. ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی که‌ناڵه‌که‌یان سووتاندووه خۆشیان به هه‌ڵه سووتاندووه و له نه‌خۆشـخانه‌ی هه‌ولێر چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه. ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوه زیانی به ناوبانگی هه‌رێمی کوردسـتان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه گه‌یاند.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:45 خوله‌كه.