رۆژنامه‌کانی تورکیا له‌چه‌ند رۆژی رابوردوودا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن گوایه وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا پلانێکی پێشکه‌ش به سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردوگان کردوه که 4 میلیۆن ئیورو وه‌کو خه‌ڵات دانراوه بۆ ده‌ستگیرکردنی رێبه‌رانی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان و هه‌ر وه‌ها خه‌ڵاتی که‌متر بۆ رێبه‌رانی له خواره‌وه‌تر.
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که من بینیومه 4 ملیۆن لیره‌ی تورکیه نه‌ک یورۆ بۆ 50 که‌سی یه‌که‌می گوایه سه‌رکردایه‌تی PKKو ئه‌مه پلانێکه دیاره زۆر له مێژه که ده‌وڵه‌تی تورکیا له هه‌مو چه‌شنه به‌ره‌نگاریه‌ک دژ به بزوتنه‌وه‌ی کورد که‌ڵکی وه‌رگرتوه و شه‌رێکی ساێکۆلوژیه که تورکیا ساله‌هایه ده‌ستی پێ کردوه ده‌نا ده‌ست پێ را گه‌ێشتن به سه‌رانی PKK شتێکی وا ئاسان نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:39 خوله‌که