Accessibility links

مانگرتنی مامۆستایانی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیا


ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 14 ی مانگی یەک، بە دەیان هەزار لە مامۆستایان لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیا بۆ یەکەم جار لە ماوەی سێ دەیەدا مانیانگرت، دوای ئەوەی دانوسانەکانی پەیوەست بە گرێبەستی کارکردنی مامۆستایان شکستیان هێنا لەم شارەی دووەم گەورەترین ناوچەی خوێندنی وڵاتەکە.

بابیتا زیڵچ، باوکی خوێندکارێکی پۆلی هەشت دەڵیت؛ من هاتوم بۆ ئەوەی هاوسۆزی و پشتیوانی لە مامۆستایان بکەم، ناوبراو دەشڵێت مایەی شەرمەزاریە کە وڵاتەکەمان یەکێکە لە پێنجهەمین ئابوری مەزن ، خاوەنی خوێندنگەی باش نەبێت. مامۆستایان شایستەی هەموو پشتیوانیەکن.

بەڵام خوێندنگەکانی ناوچەکە دانەخران ئەمەش بەهۆی مانەوەی جێگرەوانی مامۆستایان و درێژەدان بە خوێندنی رۆژانە.

مامۆستایان و باوانی خوێندکارەکان بە بەرگی دژە باران و جزمەوە بەو بارانە لێزمەیە شەقامەکانیان تەنیبوو. مامۆستایان لە هۆڵی شارەوانیەوە بە ڕێپێوان بەرەو بەڕێوەبەرایەتی خوێندن و فێرکاری بەڕی کەوتن و داوای پێدانی پارەی زیاتریان بۆ مامۆستایان دەکرد.

رێپێوانەکە هاتوچووی سەر شەقامەکانی تێکدا و راگرت. هاوکات مامۆستا "مایکڵ دێنمن" کە مامۆستای پۆلی یازدەیە دەڵێت؛ ئێمە بۆیە مانمان گرتووە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی باش بۆ مامۆستایان دەستەبەربکەین.

ئەم مانگرتنەی ئێمە بە پێچەوانەی مانگرتنەکانی دیکە ، نەبووە مایەی لە کارخستنی وانەوتنەوە و هاوکات ژەمەکانی بەیانی نێوەڕۆ بۆ خوێندکاران دابینکرا.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا "ئۆستن بوتنەر" بەڕێوەبەری گشتی خوێندنگەکان گوتی وێڕای مانگرتنەکە بەڵام پرۆسەی خوێندن هیچ گرفتی نەهاتە رێ و پەکی نەکەوتووە و خوێند بە ئاسایی بەڕێوەدەڕوات.

XS
SM
MD
LG