Accessibility links

کوڕی باڵیۆزی لیبیا لە ئوردن بە کوژراوی لە عەممان دەدۆزرێتەوە


دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئوردن دەڵێن تەرمی کوڕی باڵیۆزی لیبیا لە عەممان دۆزراوەتەوە و گولـلەیەک لە سەری دراوە.

میدیاکانی ئوردن ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە، تەرمی حەسەن ئەلبەرغوثی لە ناوچەی عەبدونی عەممانی پایتەخت دۆزراوەتەوە پاش چەند کاتژمێرێک لەوەی دەزگا ئاسایشیـیەکان ئاگادارکرانەوە لە بێسەروشوێنبوونی ناوبرا.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ئوردن بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت تەرمی حەسەن بەرغوثی لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا دۆزراوەتەوە و بەرەو فەرمانگەی پـزیشکی دادوەری براوە. ئاماژەی بەوەش کردووە بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان پـێدەچێت حەسەن بەرغوثی خۆی خۆی کوشتبێت.

سەڵاح ئەلغەزالی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی لیبیا لە عەممان لە ڕێگەی فەیسبوکەکەیەوە هەواڵی مەرگی کوڕی باڵیۆزی پشـتڕاستکردەوە و سەرەخۆشی لە باڵیۆز محەمەد حەسەن ئەلبەرغوثی کرد.

XS
SM
MD
LG