هێزه ئه‌منیه‌كانى پارێزگاى سلێمانى 25 عه‌ره‌بى ده‌ستگیركراویان ڕاده‌ستى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك كرد، ئه‌وه‌ش به‌پێى رێككه‌وتنێكى پێشوه‌ختى نێوان یه‌كێتى و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.
ئه‌و دهستگیركراوانهى كه ڕاده‌ستى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى كراون، دواتر براونه‌ته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركوك، بڕیاروایه پاشان ڕاده‌ستى پۆلیس بكرێن به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كردن.
محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"نزیكه‌ى سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر وه‌كو وهفدێكى یه‌كێتى سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى یان كردووه، بڕیارى باشكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانیان و هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌یان داوه."
ناوبراو كه خۆى یه‌كێك بووه له‌ئه‌ندامانى وه‌فده‌كه، ڕوونیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى داوایانكردووه كردنه‌وه‌ى كلیلى هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه با له زیندانیهكانهوه ده‌ست پێبكات، وتى"ئێمه پێمانوتن ئه‌وانه‌ى گیراون، هه‌موویان تاوانبارن."
جه‌ختیشیكرده‌وه داواكارى ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى ئه‌وه‌بووه كه تۆمه‌تباره‌كان ڕاده‌ستى یاسا و هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق بكرێت، به‌بیانووى ئه‌وه‌ى هه‌رێم و عێراق هه‌ر یه‌ك وڵاتن و یاسا هه‌ر یاسایه، وتى"دواتر بڕیاردرا زیندانیه‌كان ڕاده‌ستى دادگاى عێراقى بكرێت، نه‌ك ئازاد بكرێن."
دواى ڕاده‌ستكردنى 25 دهستگیكراوهكه پێ یان، ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ستایشى هه‌ڵوێستى هێزه ئه‌منیه‌كانیان كردووه و به نیشاندانى "نیازپاكى"بۆ هێوركردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان ناویان بردووه.
ئیسماعیل حه‌دیدى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆره‌وه ڕاده‌ستى هێزه عێراقیه‌كان له‌كه‌ركوك كراون هه‌موویان عه‌ره‌بن."
وتیشى"ده‌مێكه له‌زیندان ، بۆیه گه‌ر بێ تاوان بن ئازاد ده‌كرێن."
پێده‌چێت ڕاده‌ستكردنى ئه‌و 25 ده‌ستگیركراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانیه‌وه، كه‌بڕیاره راده‌ستكردنى ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراوى تر‌ى به‌دوادابێت، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى كه‌ركوكدا.