لە ناو شاری سلێمانی، لە کۆڕ و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیەکاندا باس باسی ڕیفرندۆمە ، بەڵام ئەوەی دەبینرێت ژمارەی دەنگی (نا) زیاترە و پـێیان وایە ڕیفراندۆم لەم دۆخەدا بۆ کوردستان پێویست نیـیە.
لە بەرامبەریشدا خەڵکانێک هەن بە گەشبینیەوە باس لە ڕیفراندۆم و ئایندە و خەنی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد دەکەن.
هەفتەی ڕابردوو پاش کۆبوونەوەی نوێنەری زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ مەسعود بارزنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتنێک ئەنجامدرا و تێیدا بڕیاردرا ڕۆژی 25 ی مانگی نۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم لە کوردستان ئەنجام بدرێت.