له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌ندامانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیان به کارکردۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیو تێرمی که‌وا شانۆی و گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌ژاند و له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماریـیه‌کان کۆتایی هات.
ئێسـتا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ندامانی نوێی کۆنگرس له مانگی یه‌کی سـاڵی نوێ‌دا سوێندی یاسایی بخۆن، ئه‌م کۆنگرسه‌ی ئێسـتا چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی ماوه. ئایا له‌م ماوه‌یه ده‌توانێت چی بکات، به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی باجدا؟
دکتۆر کرمانج گوندی له زانکۆی تێنسی سته‌یت له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت هیچ ناتوانێت بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:12 خوله‌كه.