به‌پـێی هه‌واڵه‌کان و ڕاپـۆرتی ڕێـکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانان، ڕه‌وشی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له مه‌ترسیدایه.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سته‌یت له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت قه‌واره‌ی میدیا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌شه مه‌زنه‌که‌ی له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه یارمه‌تی ده‌درێن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و میدیایانه ناتوانن له خه‌تی ئه‌و حزبانه ده‌ربچن و به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن.
بۆیه ئه‌و به‌شه بچوکه‌ی میدیای ئازاد به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی حزبه‌کاندایه و سووکایه‌تی به کارمه‌نده‌کانیان ده‌کرێت و لێـیان ده‌درێت و ته‌نانه‌ت لێشیان ده‌کوژن. ئه‌م ڕه‌فتارانه ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و حزبانه به‌رامبه‌ر به ده‌نگی ئازاد نیشـان ده‌ده‌ن.
پاشـان دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت له هه‌رچی شوێنێـک ئه‌گه‌ر میدیای ئازاد نه‌بێت، دیموکراسی ئه‌گه‌ر هه‌شبێت گه‌شه ناکات و نامێنێت و ته‌نها بۆ سیما ده‌بێت. ده‌ڵێت چونکه میدیای ئازاد چاودێری کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌کات و هه‌روه‌ها کار بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤ و پـێشه‌وه‌بردنی ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیان ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی بێ ڕێزی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا بکات. بۆیه کاتێـک میدیای ئازاد نه‌بێت ده‌وڵه‌ت کۆنتڕۆڵی میدیا ده‌کات و ده‌نگی میلـله‌ت نابیسترێت.
دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت مه‌خابن ئه‌و فه‌رهه‌نگه خه‌ریکه له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق په‌ره‌ده‌سێنێت و پـێویسته پـێشی لێ بگیرێت. هه‌روه‌ها مه‌خابنیش ڕه‌فتاری ئه‌و حزبانه هه‌ر زۆر زوو حه‌سایه‌تی له‌گه‌ڵ میدیای ئازاد‌دا دروسـتکرد که ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و گرفته‌ی خه‌ریکه سیمای ئه‌و دیموکراسـیـیه سـاوایه‌ی کوردسـتان ده‌شێوێنێت و له پـێـگه‌ی ئه‌و حزبانه هه‌م له ناوه‌وه و هه‌م له ده‌ره‌وه که‌م ده‌کاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.