ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس جارێـکی دیکه به سه‌دان هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وڵاتانی بڵاوکردۆته‌وه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌م کاره ژیانی که‌سـانێـکی زۆر بخاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه.
دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سـته‌یت له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌ها نهێنی له هه‌ر بارودۆخێـکدا بۆ ئه‌مه‌ریکا باش نیـیه، به‌ڵام به‌وه‌ی که ژیانی خه‌ڵـکانێـک بخاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه و به تایبه‌تی وه‌کو ده‌گوترێت ژیانی سه‌ربازان، بڕوا ناکه‌م وابێت، چونکه سه‌رباز که له به‌ره‌ی جه‌نگدابێت ژیانی له مه‌ترسیدایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:49 خوله‌كه.