دکتۆر کرمانج گوندی ده‌ڵێت به‌د به‌ختییه‌که‌ی ئێمه له‌وه‌دایه ئێمه وه‌کو میلله‌ت هه‌تا ئێستا بۆ خۆمان مێژووی خۆمان نه‌نووسیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و زانیارییه‌ی که له باره‌ی مێژووی خۆمان ده‌یزانین و هه‌یه ئه‌وه‌یه که داگیرکه‌ران نووسیویانه‌ته‌وه و به شێوه‌ی ده‌ستی دوو به جۆرێک که له چوارچێوه‌ی پاراستنی شکۆمه‌ندی ئه‌و میلله‌تادا نه‌بێت که به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیان داسه‌پاندووه، ده‌نا حه‌قیقه‌ته‌که ئه‌وه‌یه نه‌ورۆز ڕیشه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه و له کوردستان له وڵاتی میدیا دروست بووه.
دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی سته‌یت له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نه‌ورۆز به مێژووی کورده‌وه، هه‌روه‌ها وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه بۆ خه‌ڵکی ئێران گوتی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما په‌یامێکی جوان بوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی په‌یامێکی هاوسۆزی بێت په‌یامێکی سیاسی بوو.
دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت یه‌ک شتیش که له په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما زۆر به ڕووناکی دیاربوو ئه‌وه‌بوو که شاره‌زایی ڕیشه‌ی مێژووی ئه‌و بۆنه‌یه‌ی نه‌بوو چونکه ته‌نیا خستیـیه قاڵبی ئێرانی.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:33 خوله‌كه.