ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شاری ناشفیلی ولایه‌تی ته‌نسی کۆڕێک بۆ خالید عه‌زیزی سازکرا و تێدا ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی ئه‌و ولایه‌ته به‌شدارییان کرد و ڕه‌وشی ئێستای کوردستانی ئێران و ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ڕه‌وشی ئێران به گشتی ته‌وه‌ری باسه‌کان بوو.
خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم باسی له کۆڕه‌که و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا و بۆجوونه‌کانی سه‌رۆکی ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له سه‌ر په‌لاماره‌کانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ر کرد و گوتی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ 11 ی سه‌پته‌مبه‌ردا پێم وانییه ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌یڵێت ڕاست بێت. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ک سروشتی خۆی زۆر ده‌ڵێت و شتی جۆراوجۆر ده‌ڵێت و شت ده‌ڵێت که جاروبار ئه‌و باسانه‌ی له‌سه‌ر ساز بێت. له ڕاستیدا قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هه‌ڕه‌شه و گوره‌شه‌کانی که ده‌یکات هه‌وڵده‌دات که دونیای ده‌ره‌وه به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆرتر بخاته باری به‌رگرییه‌وه.
ده‌ڵێت من پێم وایه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له نێوخۆی ئێرانیشدا گاڵته‌یان پێ ده‌کرێت.
خالید عه‌زیزی ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچوونانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که له نێو خۆی ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یران ڕووبه‌ڕوو و کێشه‌یه‌کی سه‌نگینی هه‌یه و خه‌ڵکی ئێران ناڕازین به‌رامبه‌ر به‌و حکومه‌ته و ئه‌و حکوموتهش زۆر له ژێر فشاری ده‌ره‌وه دایه، بۆیه هه‌وڵده‌دات وه‌ها نیشان بدات که له نێو خۆی ئێران‌دا شتێکی سه‌یر له گۆڕێ‌دا نییه و ئه‌وه دونیای ده‌ره‌وه‌یه که کێشه‌یان هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:26 خوله‌كه.