ئه‌و ئامارانه‌ی که له‌ملاو ئه‌ولا له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرانه‌وه بڵاوبونه‌ته‌وه، چ ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وه یاخود ئه‌وانه‌ی ئوپوزسیون، ئایا له راستیدا به‌و زۆریه که ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌ێ پێده‌کات وه یا خود به‌و که‌مییه‌ی که هه‌ندی لایه‌نی ئوپوزسیون؟
رۆژنامه‌وان شاهو کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌شداریه‌کی زۆر هه‌بوه به‌ڵام نه‌ک ئه‌و ئاماره‌ی که ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاندوه وه نه ئه‌وه‌ش ئوپوزسیون رای ئه‌گه‌ێنی، پێم وابێ به‌شداریه‌کی به‌رچاو بوه هه‌م له کوردستان و هه‌ر وا له به‌شه‌کانی تری ئێران. کرماشانی ده‌شڵێت ئوپوزسیون لاواز بوه له ههوڵهکانێدا بۆ رێگرتن له به‌شداری نه‌کردنی هاوڵاتیان له ده‌نگدانه‌کاندا، هه‌ر وا ده‌ڵێت باری ئابوری یه‌كێک له‌و هۆیانه بوه بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان که پرۆسه‌یه‌که په‌ێوه‌ندی هه‌یه به باری گوزه‌رانی خه‌ڵک.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:54 خوله‌که