ئێران له کاتێکدا له پێشوازی هه‌ڵبژاردنێکی تردایه له هه‌مان کات له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی قوولدایه چ له ناو وه چ له‌ده‌روه، له لایه‌ک فیشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه له لایه‌کی تریشه‌وه ناکوکی ناو خودی باڵه‌کانی رژیم. چ پیشبینیهک ده‌کرێت ، چ که‌سانێک شیانی هاتنه سه‌ره‌وه‌یان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا هه‌یه وه یاخود رۆڵی لایه‌نی کوردی چۆن ده‌بێت؟ له وه‌ڵامدا.........
جه‌لیل ئازادیخواه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌ر له‌م روه‌وه کاربه‌ده‌ستانی ڕژێم خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ سازدانی سیناریۆیه کی تازه‌ی تر به ناوی هه‌ڵبژاردن و له هه‌مو ڕوبه‌ره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئێمه ده‌بینین له ئێران‌دا تروسکه‌یه‌ک له ئومید و تروسکه‌یه‌ک له‌وه‌ی بکرێ هه‌ڵبژاردنێکی ته‌ندروست، هه‌ڵبژاردنێکی کراوه و ئازاد بکرێ نییه و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ددترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. سه‌باره‌ت به به‌شداری کردنی لایه‌نی کوردی ئه‌ندامی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه ده‌ڵێت من پێشبینی ده‌که‌م ئوپوزسیونی کوردی چاوی نهبڕێوهته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه‌ی گؤڕانکاریهک درووست بکات وه یاخود سهرمایهگوزاریهک له‌سه‌ر درووست بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:24 خوله‌که