بانکی موونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاپۆرتێکی خۆی له‌سه‌ر عێراق پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد. له‌و به‌شه‌ی که تایبه‌ت بوو به که‌رکووک گوتی له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابوردوو 5 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان چوونه‌ته که‌رکووکه‌وه و ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب له ئارا دایه. ئه‌وه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌ران کردووه.
جا سه‌باره‌ت به‌م ڕاپۆرته جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئێمه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌مان ڕوونکردووه‌ته‌وه که پێده‌چێت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کارده‌که‌ن جا چ له که‌رکوک یان به‌غدا یان هه‌وڵێر که ئێمه نازانین کامیانن پێده‌چێت به هه‌ڵه هه‌ندێک زانیاری‌یان پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردبێت که بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌ڕێز بان کی موون له‌و ڕاپۆرته‌ی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌ی ئاسایش باسی له هه‌ندێک زانیاری کردووه، که له ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه‌و دووره له واقیعه‌وه یه‌کێت له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وانه کردنی 5 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناو که‌رکووک. جه‌بار یاوه‌ر ده‌شڵێت ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کمان ڕه‌وانه‌ی ناو شاری که‌رکووک نه‌کردووه هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌و 5 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌ی که باسی لێوه ده‌که‌ن لیوای 1 و 2 ن که له ڕۆژهه‌ڵات و باکوری که‌رکووک جێگیر بوونه. بێگومان ئه‌وه‌ش به پێێ ڕێککه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق واته وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کان ئه‌مه‌ریکا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:22 خوله‌كه.