Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: جارێکی دیکە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر هێزەکانی ئێران و ملیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە ناوچەی بوکەمالی ڕۆژهەڵاتی دێرزوری سوریا.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی بۆردومانەکە ناوچە گوندیـیەکانی ئەلهری بوکەمالی گرتووەتەوە و بەهۆیانەوە بە لایەنی کەم 10 چەکداری ملیشیاکانی سەر بە ئێران کوژراون کە عێراقی بوون. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پـێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زیادبکات بەهۆی قورسی برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان.

هەروەها نووسیویەتی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و بە تایبەتی موشەک لەگەڵ دوو بنکەی دیکە لەو ناوچەیە کراونەتە ئامانج.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلحەدەثی عەرەبی گوتی ڕوونە هێرشەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە کراون، هەرچەندە هەتا ئێستا کەس بەرپـرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG