سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ ڕۆژی سێشەممە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەمەڕ دەستلەکارکێشانەوەی لە ناکاوی وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف، کە ڕۆژی دووشەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەش کرد.
نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند " زەریف ڕۆشت ئەمەش مایەی خۆشحاڵی منە" وەک ئاماژەیەک بۆ ئەندازیاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهان کە لە ساڵی 2015 دەستەبەرکرا و ئیسرائیل زۆر دژی بوو.
لە درێژەی وتەکەیدا نەتانیاهۆ گوتیشی هەتا من لە ژیاندا بم ناهێڵم هەرگیز ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەستی بە هەڵمەتێکی بێوچانکردووە دژ بە ئێران، چالاکییە موشەکە بالیستییەکانی و هەوەها هەژموونی لە سوریادا.