حکومەتی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو توندوتیژیـیانەی ڕوویان دا لە میانەی خۆپـیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە کە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی باشوری وڵاتەکەی گرتەوە.
لێکۆڵینەوەکە لەلایەن نوری سەباح ئەلدلێمی وەزیری پـلاندانان سەرۆکایەتی کرا و دوێنێ دووشەممە ئەنجامەکەی بڵاوکرایەوە.
بەپـێی ڕاپـۆرتەکە لە میانەی خۆپـیشاندانەکانی لە نێوان 1 – 8 ی مانگی دە ئەنجامدران، 157 کەس کوژراون، لەوانە 149 کەسیان خەڵکی سیڤیل بوون و 8 کەسیان لە هێزەکانی ئاسایش بوون.
هەروەها زیاتر لە 5500 کەسیش برینداربوون و 4207 کەسیان خەڵکی سیڤیل بوون. زۆربەی قوربانیـیەکان لە بەغدای پایتەخت بوون.
ڕاپـۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات 70% ی کوژراوەکان بە گولـلە بووە کە بەر سەر یان سنگیان کەوتووە. دەشڵێت هێزەکانی ئاسایش زیا لە پـێویست هێزیان بەکارهێناوە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی فەرماندەکانی ئەو هێزانە.
خۆپـیشاندانەکان جگە لە بەغدا پارێزگاکانی نەجەف، بابل، دیوانیـیە، مەیسان، زی قار، واست، موسەنای گرتەوە. داواکاریـیەکانیان باشکردنی خزمەتگوزاریـیەکان و چارەسەرکردنی بێکاری و نەهێشتنی گەندەڵی.