حیزب و لایه‌نه كوردیه‌كان لهبارهگاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌كه‌ركوک كۆبونه‌وه و بڕیاره كۆبونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامى هه‌بێت، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى گفتووگۆكانیشیان پێكهێنانى لیستێكى هاوبه‌شى كوردییه به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ ههڵبژردنهكانى داهاتوى عێراق لهكهرکوک.
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى و به‌شداربووى كۆبونه‌وه‌ى حیزب و لایه‌نه سیاسیه كوردیهكانى كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند "لهكۆبونهوهى ئه‌مرۆى حیزب و لایه‌نه كوردیه‌كاندا، هه‌موومان هاوڕابووین له‌سه‌ر دابه‌زین به‌یه‌ک لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق له‌كه‌ركوک".
گوتیشی "له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕودا گفتووگۆ له‌سه‌ر ناوى لیسته‌كه و ناوى یه‌كه‌م و دووهەمى نێو لیستهكراوه كه كێ بن، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر لۆگۆى لیستهکە كراوه، دوا نیوه‌ڕۆش كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كاندا به‌شدارنه‌بوو، به‌ڵام پابه‌ند بوونى خۆیان بهدهرئهنجامى كۆبونه‌وه‌كه به‌حیزب و لایه‌نه‌كان ڕاگه‌یاندووه.
دكتۆر محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى پارتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند "ئێمه مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ك لیستیداین له‌كه‌ركوک، پاڵپشتى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كه‌ركوک ده‌كه‌ین".
گوتیشی بۆیه به‌شدارنه‌بووین له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چونكه كه‌ركوک خیانه‌تى لێكراوه، فرۆشراوه‌و داگیركراوه.