Accessibility links

دادگایەکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی پارێزگاری پـێشووی موسڵ دەدات


یاسادانەرێکی عێراق دەڵێت دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ پارێزگاری پـێشووی موسڵ دەرکردووە، ئەمەش پاش ڕووداوی قەیاغەکە کە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەست دا.

ئەحمەد ئەلجبوری نوێنەری موسڵ لە پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە بڕیاری دادگاکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی بەپـێی ماددەی 340 ی یاسای سزاکان، فەرمانی دەستگیرکردنی نەوفەل حەمادی سوڵتان و 4 فەرمانبەری دیوانی پارێزگای موسڵ دراوە و دەبێت ڕاپـێچبکرێن بۆ ئۆفیسی لێکۆڵینەوەکانی دەستپاکی لە موسڵ.

لە بڕیاری دادگاکەدا داوا لە هەموو هێزەکانی پـۆلیس کراوە (نوفل حمادي سلطان يوسف البو حمد) دەسـتگیربکەن. دەڵێت ناوبراو پـێشتر دانیشتووی گەڕەکی (الطيران) ی موسڵ بووە و ئێستا لە هەولێرە.

پاشان بڕیارێکی دیکەی هەمان دادگای بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا قەدغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات خراوەتە سەر پارێزگاری پـێشووی موسڵ و 7 گەورە فەرمانبەری پارێزگای موسڵ.

لە بڕیارەکە داوا لە خاڵە سنووریـیەکانی عێراق و فڕۆکەخانەکانی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە ڕێگە نەدەن ئەو 8 کەسەی لە بڕیارەکەدا ناویان هاتووە وڵات جێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG