ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق دەڵێت لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری موسڵ کەسێکی سیڤیل کوژراوە و 13 کەسی دیکە برینداربوون.
ڕاگەیاندنەکە کە بە (خلية الإعلام الأمني) ناسراوە، شەوی پـێنجشەممە لەسەر فەیسبوکەکەی نووسیویەتی بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکە لە پاڵ چەپەری دەرەوەی ناوچەی" المجموعة الثقافية" دانرابوو و تەقێندراوەتەوە.
گەواهیدەران دەڵێن لە پاش تەقینەوەکە گوێبیستی دەنگی تەقە بوون کە نەزنراوە سەرچاوەکەی کوێ بووە. چەند ڤیدیۆ و وێنەیەکی شوێنی تەقینەوەکە بڵاوکراونەتەوە و تیایاندا نیشان دەدرێت ئاگرێک لە شوێنەکە کەوتووەتەوە.