ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیان له ناوچه‌کێشه لهسهرهکانى سه‌ربه پارێزگاکانیان ره‌تکرده‌وه، له کاتێکدا ئه‌نجومه‌نى ئیدارى هه‌ندێک له شاروشارۆچکهى سه‌ربه‌و دوو پارێزگایه بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیان له‌ناوچه‌کانیان په‌سه‌ند کردووه.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله له 29 ئه‌ندام پێکهاتووه، 13 ئه‌ندامیان شیعه و 13 ئه‌ندامى تریان سونه‌ن، هه‌روه‌ها 3 ئه‌ندامه‌که‌ى تریش کوردن، رۆژى سێشهمه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامه‌کانى و بێ به‌شدارى کردنى کوتله‌ى کوردى، ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى له‌ناوچه کێشهلهسهرهکانى سه‌ربه پارێزگاکه‌ى ره‌تکرده‌وه.
ئه‌مه‌ل عیمران، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"له دانیشتنه‌که‌ى رۆژى سێشه‌مه‌ى ئه‌نجومه‌نى دیاله‌دا، 16 ئه‌ندام ئاماده بوون و بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیان له خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ناوچه‌کانى تر ره‌تکردوه‌ته‌وه."
وتیشى"دا‌واشیان له ئاواره‌کانى جه‌له‌ولا و شاروشارۆچکه‌کان کردووه بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانیان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى راپرسى."
قه‌زاى خانه‌قین و ناحیه‌کانى جه‌له‌ولا، جه‌باره ، سه‌عدیه ، قه‌ره‌ته‌په و مه‌نده‌لى که ناوچه‌ى کێشهلهسهرن، ده‌که‌ونه سنورى پارێزگاى دیاله‌وه و بریارى ریفراندۆمیان تێدا دراوه، به‌ڵام پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ته‌نها قه‌زاى خورماتوى ده‌که‌وێته سه‌ر کهبریارى ریفراندۆمى تێدا په‌سه‌ندکراوه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌ده‌نگى 17 ئه‌ندامى ، ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى له‌قه‌زاى خورماتوى سه‌ربه‌و پارێزگایه ره‌تکردوه‌ته‌وه، له کاتێکدا ئیداره‌ى قه‌زاکه به‌ده‌ست کورده‌وه‌یه و بریارى ریفراندۆمى په‌سه‌ند کردووه.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینیش له 29 ئه‌ندام پێکهاتووه، 23 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌که سونه و 5 ئهندامیشى شیعه‌یه، هه‌روه‌ها ته‌نها یه‌ک ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌که کورده.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"بۆ دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌ن بانگهێشتى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خورماتو کراوه، به‌ڵام کورد و سونه دانیشتنه‌که‌یان ره‌تکردۆته‌وه و ته‌نها شیعه‌کان به‌شداربوون تێیدا."
په‌نابردنى حکومه‌تى عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى ریفراندۆم له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کانیان، له‌کاتێکدایه کورد له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوکه‌وه شه‌رعیه‌تى به‌ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌و پارێزگایه داوه.