Accessibility links

نەجات حسێن: خاڵە گومرگیەکانى کەرکوک بەرتیل وەردەگرن


سەرجەم فەرمانبەرانى گومرگى بازگەى کەرکوک/سلێمانى بە فەرمانى دەستەى نەزاهە و بە تۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل دەستگیرکران، پارێزگارى کەرکوکیش دەیەوێت ژمارەیەک رێکخراو و سەندیکاى سەربە هەرێمى کوردستان لەو بینایانە دەربکات کە تێیدان.

نەجات حسێن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کوتلەى تورکمانى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ژمارەیەکى زۆر بازرگان و خاوەن کارگە، شکاتیان لەفەرمانبەرانى ئەو گومرگانە کردووە کە لە بازگەکانى نێوان کەرکوک و سلێمانى و هەولێر دانراون."

وتیشى"فەرمانبەرانى گومرگ بە نایاسایى پارەیەکى زۆر لەخەڵک وەردەگرن."

دەستگیرکردنى فەرمانبەرانى گومرگ، لەکاتێکدایە بەم دواییانە حکومەتى عێراق لەنێوان کەرکوک و پارێزگاکانى هەرێم خاڵى گومرگى دانا، ئەمەش نارەزایەتى کاسبکاران و بازرگانانى لێکەوتەوە.

لەلایەکى تریشەوە پارێزگارى کەرکوک بە وەکالەت، هەوڵى دەرکردنى رێکخراو و سەندیکاکانى سەربە هەرێمى کوردستان دەدات لەو بینایانەى کە تێیدان.

حەسیبە عەبدوڵا بەرپرسى لقى کەرکوکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چەند جارێکە دژە تیرۆر و پۆلیس دێنە سەرمان بۆ ئەوەى دەرمانبکەن لەو بینایەى تێیداین، بەحساب رێکخراوى مامۆستایانى عێراق خانوەکەیان دەوێت."

وتیشى"ئێمە خانوەکەمان چۆڵ نەکردووە و چۆڵیشى ناکەین، چونکە نوێنەرى 8 هەزار مامۆستاى پێکهاتە جیاوازەکانین."

لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوەوە، مشت و مڕ لەنێوان پارێزگارە عەرەبەکەى کەرکوک و هەندێک لایەنى کوردیدا دروستبووە، کوردەکان پارێزگار بەهەوڵدان بۆ لاوازکردنیان تۆمەتبار دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00

XS
SM
MD
LG