Accessibility links

ئێران بە نیازە شوێنی سەرەکی هەناردەی نەوتی خۆی بگۆڕێت


سەرۆکی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی وێستگەی سەرەکی هەناردەی نەوتی خۆی لە دورگەی خارگ ناو کەنداوەوە دەگوێزێتەوە بۆ بەندەری جەسکی سەر دەریای عومان.

حەسەن ڕوحانی ئەمڕۆ سێشەممە لە میانەی کردنەوەی سێ کارگەی پـترۆکیمیاوی لە ناوچەی عەسەلویەی باشوری ئێران گوتی" ئەمە بۆمن زۆر گرنگە، جونکە مەسەلەیەکی زۆر ستراتیژیـیە کە دەبێت بەشی زۆری فرۆشتنی نەوتمان لە بەندەری خارگ بۆ جەسک بگوێزینەوە."

گوتیشی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەسک لە بری دورگەی خارگ دەستیپـێکردووە و هەتا کۆتایی‌هاتنی ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی لە ساڵی 2021 کارەکان بۆ ئەم مەبەستە تەواودەبن.

جێی ئاماژەیە بۆ گەیشتنی کەشتیـیە نەوتیـیەکان بۆ بەندەری خارگ دەبێت بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕببن و ڕێگایەکی درێژتر ببڕن.

بەندەری خارگ لە کاتی شەڕی عێراق- ئێران زۆر جار لە لایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە دەکرایە ئامانج بە مەبەستی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران.

XS
SM
MD
LG