سەرۆکی پـۆلیسی نێودەوڵەتی (ئنتەرپـوڵ) بێسەروشوێن بووە و پـۆلیسی فەڕەنسا لێکۆڵینەوەی لەم بارەیەوە دەسـتپـێکردووە.
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان گوتویەتی مەنگ هۆنگوەی لە 29 ی مانگی نۆوە شاری لیۆنی فەڕەنسای جێهێشتووە و بەرەو چین ڕۆیشتووە و ئێستا هاوسەرەکەی دەڵێت لەو ڕۆژەوە هیچ هەواڵێکی نیـیە.
مەنگ هۆنگوەی یەکەم چینیـیە ببێتە سەرۆکی ئنتەرپـول و بەر لەوەی لە مانگی یازدەی ساڵی 2016 ئەم پـۆستە نێودەوڵەتیـیە بگرێتەدەست، جێگری وەزیری ئاسایشی گشتی چین بووە و ڕەخنەگرانی دەڵێن بەوەش دەسەڵاتی بەسەر پـۆلیسی نهێنی هەبووە.
چین هەڵبژاردنی مەنگ هۆنگوەی بە هەلێک دانا بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی زیاتری نێودەوڵەتی لە ڕاوەدوونانی ئەوانەی وەک دەڵێن تاوانی ئابوریـیان ئەنجامداوە، لەوانە کاربەدەستە گەندەڵەکانی سەرۆکی چین (شی جین پینگ) لە هەڵمەتەکەی لە دژی گەندەڵی کردوونیە ئامانج.
ئنتەرپـوڵ بارەگاکەی لە شاری لیۆنی فەڕەنسایە و دەزگاکانی پـۆلیس و ئاسایشی 192 وڵات پەیوەندیـیان پـێوەی هەیە وە هەموو چوار ساڵ جارێک سەرۆکێکی نوێی بۆ هەڵدەبژێردرێت.